په‌رله‌مانتارێك داواى په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند كردنى بوودجه‌ دوانه‌كه‌وێت

الأحد 08 كانون أول 2019 - 00:21

 په‌رله‌مانتارێك داواى په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند كردنى بوودجه‌ دوانه‌كه‌وێت

 

 
به‌غدا -اه‌ع
حوسێن عه‌ره‌ب په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ،جه‌ختى له‌پێویستى په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران كرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى ساڵى 2020 دوانه‌كه‌وێت.
عه‌ره‌ب له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)ڕایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا ناوى پاڵێوراوانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،پێشبینیش ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو گه‌ڵاڵه‌ بكرێت ،بۆ ئه‌وه‌ى پاڵێوراوى گه‌نجاو بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت هه‌ڵبژێردرێت "،جه‌ختیشى له‌"گرنگى ئه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كه‌ خاوه‌ن دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ نه‌بێت".
 
وتیشى "خۆپیشادانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان هانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا به‌ئاڕاسته‌ى خواسته‌كانى شه‌قامى عێراقى هه‌نگاو بنێت،وئه‌نجومه‌نه‌كه‌یش چاوه‌ڕوانى كۆتایی هێنان به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى یاساى بوودجه‌ى ساڵى 2020 په‌سه‌ند بكرێت".
 
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"یاساى بوودجه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و،رۆڵى ده‌بێت له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كارى پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان و،به‌كارخستنى بازاڕى نێوخۆیی"،باسى له‌وه‌یش كرد"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دیدێكى نوێى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى جه‌ماوه‌ر هاتۆته‌ دى ،بۆ هه‌نگاونان به‌چاكسازییه‌ ڕاسته‌قینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌دڵى شه‌قامى عێراقى بێت".