فه‌رمانده‌یی پۆلیسى نه‌جه‌ف رێنمایی ده‌دات به‌ پارێزگاریكردنى شوێنه‌ گشتییه‌كان و پاراستنى قوتابخانه‌كان

الأحد 08 كانون أول 2019 - 22:47

فه‌رمانده‌یی پۆلیسى نه‌جه‌ف رێنمایی ده‌دات به‌ پارێزگاریكردنى شوێنه‌ گشتییه‌كان و پاراستنى قوتابخانه‌كان

 

 
 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
لیوا غانم عه‌نكوشى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى نه‌جه‌فى پیرۆز رێنمایی ده‌دات به‌پاراستنى قوتابخانه‌كان وپارێزگاریكردنى شوێنه‌ گشتییه‌كان.
 
عه‌نكوشى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند،سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندانى ڕاسپاردووه‌ به‌پاراستنى قوتابخانه‌كان وهاوكاریركردن له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكه‌ وئیداره‌ى قوتابخانه‌كان له‌پێناو هاریكاریكردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌وامى ئاسایی وبه‌رده‌وامى رێره‌وى فێركارى.
  
عه‌نكوشى ئاماژه‌ى دا ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌ركى وهاوكارى خۆى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان  ده‌گێرێت ویارمه‌تیان ده‌دات ،روونیشیكرده‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ستاوه‌ به‌پارێزگاریكردنى سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان وله‌هه‌موو ناوچه‌ ستراتیژییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌ له‌پێناو ئه‌من وسه‌لامه‌تى زیاره‌تكاران ورۆڵه‌كانى پارێزگاكه‌