یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن پاشماوه‌كانى تیرۆر ڕاوده‌نێن

الأحد 08 كانون أول 2019 - 22:18

یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن پاشماوه‌كانى تیرۆر ڕاوده‌نێن

 

 
 
سه‌ڵاحه‌ددین - اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چوار میوانخانه‌ وسێ تونێل وێرانكراوه‌ وچه‌ندین بۆمبى چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ،له‌میان قۆناغى حه‌وته‌مى پۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن.
 
لیوا روكن عه‌بدولموحسن حاتم موسا فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) دووپاتیكرده‌وه‌"یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌،پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى فراوانى ئه‌نجامدا له‌میان لاپه‌ڕه‌ى دووه‌م له‌قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن"،ئاماژه‌یشى به‌"ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه‌ له‌چوار قۆڵه‌وه‌ كرد ،كه‌به‌ره‌ى رۆژئاوا له‌زێى خواروو گرته‌وه‌،له‌گه‌ڵ زنجییره‌ چیاكانى حه‌مرین و،كێڵگه‌كانى عه‌لاس و،عه‌جیل،به‌مه‌به‌ستى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى چه‌ته‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش".
 
وتیشى"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى وێرانكردنى(4)میوانخانه‌ و(5)تونێل ودۆزینه‌وه‌ى(7)بۆمبى چێندراو كه‌هه‌ر له‌پێگه‌ى خۆیان له‌ناوبران ،وهه‌روه‌ها جبه‌خانه‌یه‌كى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى دۆزرایه‌وه‌ كه‌(50)گولله‌ى هاوه‌ن عه‌یاره‌ 120میلم له‌خۆگرتبوو و،له‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى سه‌ر به‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ته‌قێنرایه‌وه‌ ".