ئاسایشی نوێنەرایەتی میوانداری فەرماندە ئەمنییەکان دەکات وباسیش لەوادەی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان دەکات

الأحد 08 كانون أول 2019 - 18:24

ئاسایشی نوێنەرایەتی میوانداری فەرماندە ئەمنییەکان دەکات وباسیش لەوادەی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەکان دەکات

 به‌غدا-اه‌ع

لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى په‌رله‌مان دوایین ده‌رئه‌نجامه‌كانى له‌باره‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى زیقار ونه‌جه‌فى پیرۆزى خسته‌ڕوو.
په‌رله‌مانتار گاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند،"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان میواندارى سه‌رۆك ئه‌ركانى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وبه‌رپرسى لیواى یه‌كه‌م ودووه‌مى كردووه‌،وگوێ له‌قسه‌كانیان گرتووه‌ له‌باره‌ى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ كه‌له‌هه‌ردوو پارێزگاى زیقار ونه‌جه‌فى پیرۆز روویاندا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ردوو پارێزگاى ناوبراو چاوى به‌هه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه‌وتووه‌ ،وله‌ئێستاشدا چاوه‌روانى دیدارى لیوا محه‌مه‌د قوره‌یشى فه‌رمانده‌ى ده‌ستله‌كاركێشراوى پۆلیسى زیقار وچه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى تر ده‌كات پێش نوسینى ڕاپۆرتى كۆتایی". 
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ تاوتوێ ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سه‌ربازى ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ پێكهێنرا به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق روكن خالد حمود ودواى دیدارى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێش نوسینى راپۆرتێكى ته‌واو و كۆتایی له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا وپێكشه‌ش ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى بكات " جه‌ختیشى كرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ راپۆرتێكى بابه‌تیانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات گونجاو بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ له‌هه‌ردوو پارێزگاكه‌ روویاندا".
شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ سه‌ربازى ڕاسپێردراو به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى پارێزگاى زیقار(باشوورى عێراق) به‌ڵێنى دا هه‌موو ورده‌كارییه‌كان به‌رامبه‌ر ڕاى گشتى بخاته‌ڕوو،وراپۆرتى كۆتایی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزبكاته‌وه‌.
 
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ فه‌ریق روكن خالد حمود سه‌رۆكى لیژنه‌ وراوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕاگه‌یاند:لیژنه‌كه‌ راپۆرتێكى كۆتایی ده‌نووسێت وده‌خرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران دواى گوێگرتن له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان".