ھاتوچۆ چەند مەرجێکی داناوە بۆ دیاریکردنی کوالێتی وتوندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەکان

الأحد 08 كانون أول 2019 - 12:05

ھاتوچۆ چەند مەرجێکی داناوە بۆ دیاریکردنی کوالێتی وتوندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەکان
 
به‌غداد-اه‌ع-نه‌میر حه‌سون
 
به‌ریوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ چەند مەرجێکی داناوە بۆ دیاریکردنی کوالێتی وتوندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەکان و سنورداركردنى پێشێلكاریه‌كان.
 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ عه‌مید عه‌مار وه‌لید وته‌بێژى به‌ریوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:" به‌ریوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ چەند مەرجێکی داناوە بۆ دیاریکردنی کوالێتی وتوندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەکان و سنورداركردنى پێشێلكاریه‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به‌ كه‌ڵكى به‌كارهێنان نایه‌ن ده‌خرێنه‌ ژێرچاودێریه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان چیتر به‌كارى نه‌هێنن له‌گه‌ڵ بوونى ئۆتومبێلى نوێ".
 
وه‌لید باسى له‌وه‌ش كرد " به‌پێى ده‌ستور هه‌ر كه‌سێك گه‌یشته‌ ته‌مه‌نى باڵغى ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌نى ۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆى، پشت به‌ستن به‌ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هۆكارى گواستنه‌وه‌ى گشتى نوێ ده‌سته‌به‌ركه‌وت وه‌ك میترو وڕێگاوبان و هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر".