به‌فه‌رمى.. زه‌ورا رووبه‌روى بۆنیۆدكۆرى ئۆزبه‌كى ده‌بێته‌وه‌ له‌ میان پاشكۆى خولى پاڵه‌وانێتى ئاسیا

الأحد 08 كانون أول 2019 - 14:34

به‌فه‌رمى.. زه‌ورا رووبه‌روى بۆنیۆدكۆرى ئۆزبه‌كى ده‌بێته‌وه‌ له‌ میان پاشكۆى خولى پاڵه‌وانێتى ئاسیا
 
 
به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا رایگه‌یاند كه‌ ڕۆژى بیست ویه‌كى مانگى داهاتوو دیارى كرا بۆ یارى نێوان زه‌ورا بۆنیۆدكۆرى ئۆزبه‌كى له‌ میان پاشكۆى خولى پاڵه‌وانێتى ئاسیا.
 
براوه‌ى ئه‌م یاریه‌ له‌ 28/1/202 رووبه‌رووى یانه‌ى عه‌ینى ئیماراتى ده‌بێته‌وه‌ له‌ ئیمارات بۆ دیارى كردنى براوه‌ بۆ خولى كۆمه‌ڵه‌كان كه‌ له‌ حه‌وتى مانگى شوباتى داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
 
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ كه‌ یانه‌ى زه‌ورا جامى عێراقى به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه‌ش واى كرد ببێته‌ نوێنه‌رى دووه‌مى عێراق له‌ خولى كۆمه‌ڵه‌كان دواى ئه‌وه‌ى كارتى یه‌كه‌م به‌ر یانه‌ى شورته‌ى پاڵه‌وانى خولى عێراقى كه‌وت.