لیوا عه‌بدلحسێن تمیمى وه‌ك فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غداد دیارى كرا له‌ شوێنى محه‌مه‌داوى

الأحد 08 كانون أول 2019 - 15:54

لیوا عه‌بدلحسێن تمیمى وه‌ك فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غداد دیارى كرا له‌ شوێنى محه‌مه‌داوى

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس ئاشكراى كرد ، كه‌ لیوا عه‌بدلحسێن تمیمى وه‌ك فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غداد له‌ شوێنى محه‌مه‌داوى دیارى كرا.
 
سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:" به‌هۆى تێكچوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستى فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوى لیوا عه‌بدلحسێن تمیمى وه‌ك فه‌رمانده‌ى ئۆپراسۆنى به‌غداد دیارى كرا".
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مه‌داوى به‌رپرسیارێتى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌غدادى وه‌رگرت دواى دورخستنه‌وه‌ى فه‌ریق روكن جه‌لیل روبه‌یعى له‌ پۆسته‌كه‌ى.