دادگا 2626 خۆپیشانده‌رى ئاشتیخواز ئازاد ده‌كات

الأحد 08 كانون أول 2019 - 13:53

دادگا 2626 خۆپیشانده‌رى ئاشتیخواز ئازاد ده‌كات
 
 
 
به‌غدد-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ 2626 له‌ خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كان ئازادكراون.
 
سه‌نته‌رى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:" ده‌سته‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن له‌ كه‌یسه‌كانى خۆپیشانده‌ران ئازاد كردنى 2626 خۆپیشانده‌رى ڕاگه‌یاند تاوه‌كو (8/12/2019)".
 
هه‌ر له‌ به‌یانامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌ " له‌ ئێستادا (181) خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كراون ولێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌ له‌ باره‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى ئاراسته‌یان كراوه‌".