به‌م نزیكانه‌ 3 شۆسته‌ له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى باكور ده‌چێته‌ بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌

الأحد 08 كانون أول 2019 - 13:36

به‌م نزیكانه‌ 3 شۆسته‌ له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى باكور ده‌چێته‌ بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌

 به‌سره‌-اه‌ع

 
كۆمپانیاى گشتى به‌نده‌ره‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌م نزیكانه‌ 3  شۆسته‌ له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى باكور ده‌چێته‌ بوارى كاركردنه‌وه‌.
 
سه‌فا عه‌بدلحسێن به‌رێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاكه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ڕێژه‌ى ته‌واو بوونى هه‌رسى شۆسته‌ى (23،24،25) گه‌یشتوه‌ته‌ بوارى پێشكه‌وتن له‌ میناى ئوم قه‌سرى باكور به‌ رێژه‌ى 69% له‌ كۆى گشتى پرۆژه‌كه‌".
 
عه‌بدلحسێن روونى كرده‌وه‌ " له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا ئه‌م سێشۆسته‌یه‌ ده‌چێته‌ بوارى كاركردنه‌وه‌ ،ئه‌م شۆستانه‌ به‌پێ ستاندارده‌ جیهانیه‌كان دروست كراوه‌ به‌ كارێكى نوێ داده‌نرێت له‌ به‌نده‌ره‌كانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین هه‌لى كار بۆ گه‌نجان به‌ده‌ست ده‌هێنێت".