ده‌روازه‌ سنوریه‌كان: چه‌ندین رێكار گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌ به‌قاچاخ بردن

الأحد 08 كانون أول 2019 - 13:36

ده‌روازه‌ سنوریه‌كان: چه‌ندین رێكار گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌ به‌قاچاخ بردن

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ چه‌ندین رێ وشوێن گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌ به‌قاچاخ بردن .
 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند :" كازم عه‌قابى له‌ میان پێشوازى كردنى له‌ كۆمه‌ڵگاى كشتوكاڵیه‌كانى كه‌ربه‌لا جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ پێویستى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌ به‌قاچخ بردنى له‌ لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ ئابورى وڵات بگه‌ێنن پێویسته‌ لایه‌نه‌ چاودێریه‌كان رۆڵى خۆیان ببینن له‌ پاراستنى هه‌وڵه‌كانى جوتیاران وپاراستنى مافه‌كانیان له‌ بازارى نێوخۆیى، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (13)ى ساڵى 2019 پابه‌ند بێت به‌یه‌كخستنى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كان وبه‌ستنه‌وه‌ى به‌ ده‌روازه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى و یه‌كخستنى رۆژنامه‌ى كشتوكاڵى بۆ پاراستنى مافى جوتیاران و نابێت بازار پربكرێته‌وه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌ زه‌ره‌ر به‌ به‌رهه‌مى خۆماڵى ده‌ده‌ن".