حه‌لبوسى داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌هێزى یاسا روڵى خۆیان ببینن له‌ پاراستنى خۆپیشانده‌ران

السبت 07 كانون أول 2019 - 20:09

حه‌لبوسى داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌هێزى یاسا روڵى خۆیان ببینن له‌ پاراستنى خۆپیشانده‌ران
 
به‌غداد-اه‌ع
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى رووداوه‌كانى دوێنى شه‌و ده‌كات كه‌ رووى دا له‌ په‌لاماردانى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن چه‌ند گرۆپێكى چه‌كداره‌وه‌ كه‌ له‌ئاكامدا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانى وبریندار بوون.
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا هاتووه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌" حه‌لبوسى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كات له‌ په‌لاماردانى خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كان ، وجه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رۆڵى خۆیان بگێرن له‌ پاراستنى سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان و رێگا گرتن له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكى چه‌كدارى له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت".