سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ شاى ئه‌رده‌نه‌وه‌ پێگه‌یشت

السبت 07 كانون أول 2019 - 15:33

سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ شاى ئه‌رده‌نه‌وه‌ پێگه‌یشت
به‌غداد-اه‌ع
 
 دكتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ شەممە ، پەیوەندییەکی تەلەفونی لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پێگەیشت.
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:" لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا شاعەبدوڵا، پشتیوانی ئوردنی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و پێشکەوتنی عێراق دەربڕی، بەجۆرێک کە بەرژەوەندی گەلی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی ڕێگری لە رشتنی خۆینی ھاووڵاتیانی ، ھەروەھا جەختی لە پشتگیری ھەوڵەکانی عێراق بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکەو دەستەبەرکردنی خواستەکانی گەلی عێراق کردەوە، لە پێناو بەھێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش و پاراستنی سەربەخۆیی و بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی و تێکدانی ئاسایش تێیدا، ھاوکات ڕێگریکردن لە دوبارە سەرهەڵدانەوەی ھەر گروپێکی تیرۆریستی تاوانکار، کە گەلی عێراق بە ئازایانە لە ڕابردوودا ڕووبەڕوویان بوونەوە بەھەموو پێکھاتەکانیانەوە، لە چوارچێوەی ھەستانەوەی دووبارەی عێراق و ئاوەدانکردنەوەی ئەو جێگایانەی کە تیرۆر تێکیداوە، هەروەها ببێتە ھۆی بەھێزکردنی بەرەی ناوخۆ و یەکریزی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق، بۆگەیشتن بەپێگەی سروشتی خۆی لەناوچەکە و جیھاندا".
 
هەر به‌پێى به‌یانامه‌كه‌ "سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ھەڵوێستی جوامێرانەی شاعەبدوڵا و گەلی ئوردنی سەبارەت بەگەلی عێراق دەربڕی و ھیوای تەندروستی بۆ شاعەبدوڵا و سەربەرزی بۆ گەلی ئوردنی خواست".
 
هاوکات سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لەو ھەوڵانەی کە دەدرێن لە پێناو پاراستنی یەکریزی گەلی عێراق و یەکخستنی وتارەکان بە جیاوازی پێکھاتەکانیانەوە، لەبەرامبەر مەترسییەکان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستا و سەرخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات و بەھێزکردنی ئازادی و دیموکراسی و بەدیھێنانی چاکسازی.
 
لەبه‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ "سەرۆک بەرھەم و پادشای ئوردن جەختیان کردەوە لە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ھاریکاری نێوان عێراق و ئوردن، کە ببێتە مایەی بەھێزکردنی سەقامگیری ئاسایش و پێشکەوتنی ناوچەکە لەم بارودۆخە ھەستیارەدا کەپێیدا تێدەپەڕێت".