پۆلیسى سه‌لاحه‌دین:ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن

السبت 07 كانون أول 2019 - 14:05

پۆلیسى سه‌لاحه‌دین:ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن
 
 
 
سه‌لاحه‌دین-اه‌ع-فله‌یح عوبه‌یدى
 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ریوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سه‌لاحه‌دین له‌ میان قۆناغى حه‌وتى ئۆپراسیۆنى سه‌ركه‌وتن و به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر 8 داواكراو ده‌ستگیر كران.
 
لیوا قندیل جبورى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى سه‌لاحه‌دین به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕاگه‌یاند :كه‌ " به‌ریوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى سه‌لاحه‌دین له‌ میان ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن ، هه‌ستان به‌ كێوماڵكردنى چه‌ند گوندێك و توانیان چه‌ند داواكراوێك ده‌ستگیر بكه‌ن ".
 
جبورى وتیشى " هێزه‌كانى پۆلیس به‌ پێى مادده‌ى 4 ى تیرۆر 8 داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین ، ئه‌و داواكراوانه‌ش له‌ ئێستادا ڕاده‌ستى دادگا كرازن".