په‌رله‌مانتارێكى ڕه‌وتى حیكمه‌:پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕووبه‌رووى بۆشایی هونه‌ری ده‌بێته‌وه‌

السبت 07 كانون أول 2019 - 11:42

 په‌رله‌مانتارێكى ڕه‌وتى حیكمه‌:پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕووبه‌رووى بۆشایی هونه‌ری ده‌بێته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع 
 
عه‌لى عه‌بودى په‌رله‌مانتارى ڕه‌وتى حیكمه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان رووبه‌رووى بۆشایی هونه‌رى زۆر ده‌بێته‌وه‌"پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو په‌سه‌ند نه‌كرێت.
 
عه‌بودى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند "پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌هه‌فته‌ى ڕابردوو خوێندنه‌وه‌ى بۆكرا بۆشایی هونه‌رى زۆر تێدایه‌ وپێشبینیشى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو نه‌توانرێت په‌سه‌ند بكرێت".
 
وتیشى"گرفته‌ هۆنه‌رییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌قه‌زا وناحییه‌كان وكۆتاى ژنان وسه‌رژمێرى ودیارى كردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن".