پۆلیسى زیقار ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى حه‌بوبى ڕه‌تكرده‌وه‌ وهۆشداریش له‌پرۆپاگه‌نده‌كان ده‌دات

الجمعة 06 كانون أول 2019 - 22:53

پۆلیسى زیقار ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى حه‌بوبى ڕه‌تكرده‌وه‌ وهۆشداریش له‌پرۆپاگه‌نده‌كان ده‌دات

 

 
 
 
زیقار- اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى زیقار ودام وده‌زگاكان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ له‌باره‌ى ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى حه‌بوبى،وهۆشداریشى دا له‌وپرۆپاگه‌نده‌ چه‌واشه‌كارییانه‌.
 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕاگه‌یاند "داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین هه‌واڵه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن وهیوایشیان خواست هه‌مووان هاوكاربن بۆ پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وپارێزگاریكردن له‌خۆپیشانده‌ران له‌میان هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام".
 
له‌هه‌مان كاتیشیدا فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار له‌گه‌ڵ هۆزه‌كان پاڵپشتى كردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پاراستنى ئاسایش تاوتوێ كرد.