قۆناغى حه‌وته‌م له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن ده‌ستیپێكرد

السبت 07 كانون أول 2019 - 08:28

 قۆناغى حه‌وته‌م له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن ده‌ستیپێكرد

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى هاوبه‌شه‌كان، به‌یانى ئه‌مڕۆى شه‌ممه‌،ده‌ستپێكردنى قۆناغى حه‌وته‌م له‌پرۆسه‌ى خواستى سه‌ركه‌وتن بۆ پشكنین وكیۆماڵكردنى ناوچه‌كانى پارێزگاكانى دیاله‌-كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌ددین ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند،"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ویستى خوا قۆناغى حه‌وته‌م له‌ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن ده‌ستیپێكرد".
 
وتیشى"پرۆسه‌كه‌ له‌چوار به‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد وبه‌به‌شدارى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى باره‌گاى پێشكه‌وتووى پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانى/كه‌ركوك وپۆلیسى وزه‌ وفه‌رمانده‌ییه‌كانى كه‌رته‌كانى"كه‌ركوك-دیاله‌-سه‌ڵاحه‌ددین"ى حه‌شدى شه‌عبى،وبه‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیسى پارێزگاكانى(سه‌ڵاحه‌ددین ودیاله‌)وكه‌رته‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى(فیرقه‌ى3-فیرقه‌ى5-فیرقه‌ى ئامێرى-فیرقه‌ى6ى مه‌غاویر)به‌پاڵپشتى ئاسمانى له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئامانجى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ پشكنین وكیۆماڵكردنى ناوچه‌ وگونده‌كان وده‌ستگیركردنى داواكراوان وبنبڕِكردنى سه‌رچاوه‌ى تیرۆر بۆ به‌رده‌وامیدان به‌سه‌قامگیرى وئاسایش"،  
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌و كه‌رتانه‌ى ئه‌م قۆناغه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتیین له‌پارێزگاكانى (دیاله‌ - كه‌ركوك - سه‌ڵاحه‌ددین)وبه‌پێ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد".