محمه‌داوى جووڵه‌پێكردنى كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غداى ڕاگه‌یاند له‌پێناو وه‌رگرتنى گۆره‌پانى خه‌لانى

السبت 07 كانون أول 2019 - 03:38

محمه‌داوى جووڵه‌پێكردنى كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غداى ڕاگه‌یاند له‌پێناو وه‌رگرتنى گۆره‌پانى خه‌لانى

 

 
 
 
به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنى به‌غدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جووڵه‌پێكردنى كه‌رته‌كانى سوپا بۆ وه‌رگرتنى گۆره‌پانى خه‌لانى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
فه‌ریق روكن قه‌یس محمه‌داوى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمان به‌كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا دراوه‌ گۆره‌پانى خه‌لانى وده‌وروبه‌رى وه‌ربگرن له‌پێناو پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز له‌گۆره‌پانى خۆپیشاندان".
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاندبوو په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى كردۆته‌وه‌ له‌رووداوى ته‌قه‌كردن كه‌ له‌ئێواره‌ى هه‌ینى له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سنه‌ك له‌به‌غدا روویدا وبووه‌ هۆى شه‌هید بوونى 4هاوڵاتى وبرینداربوونى 80ى دیكه‌.