وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:په‌ڕواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوى ته‌قه‌كردنى سنه‌ك ده‌كرێته‌وه‌

الجمعة 06 كانون أول 2019 - 23:35

 وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:په‌ڕواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوى ته‌قه‌كردنى سنه‌ك ده‌كرێته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عه‌مید خالد محه‌ننا وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ڕۆژى هه‌ینى، ڕایگه‌یاند،په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوى ته‌قه‌كردنى سنه‌ك ده‌كرێته‌وه‌.
 
محه‌ننا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌رووداوى ته‌قه‌كردن كه‌له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سنه‌ك له‌به‌غدا له‌ ئێواره‌ى هه‌ینى روویداوه‌ وله‌ئه‌نجامدا بۆته‌ هۆى شه‌هیدبوونى 4هاوڵاتى وبرینداربوونى 80ى دیكه‌ به‌پێ ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وزانیارى زیاتریش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ره‌وپێشچوونێك له‌م پرسه‌ هه‌بوو".
 
وتیشى "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دواى ته‌قه‌كه‌ران كه‌ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ وبه‌چڕى له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى رووداوه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌"