وه‌زاره‌تى به‌رگرى گواستنه‌وه‌ى خێزانه‌كانى داعش له‌سوریاوه‌ بۆ عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

الجمعة 06 كانون أول 2019 - 19:18

وه‌زاره‌تى به‌رگرى گواستنه‌وه‌ى خێزانه‌كانى داعش له‌سوریاوه‌ بۆ عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى گواستنه‌وه‌ى خێزانه‌كانى داعش له‌كه‌مپى ئه‌لهولى پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ى سوریا بۆ نێو خاكى عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌.
ڕه‌سول له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانمان له‌به‌رزترین خاڵى سنوورى له‌گه‌ڵ سوریادان ،كه‌ئه‌ویش گردى باغوزى عێراقه‌ كه‌به‌رامبه‌ره‌ به‌گردى باغوزى سوریا".
وتیشى"هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵى نزیكبوونه‌وه‌ له‌سنوورمان بدات چ داعش بێت یان هه‌ركه‌سێك به‌توندى به‌په‌رچ ده‌درێته‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانمان كه‌ سه‌نگه‌ریان لێداوه‌ وسنوورمانى به‌ته‌واوه‌تى پاراستووه‌".

اخبار العراق