ئه‌فسه‌ر وپۆلیسێك له‌كاتى شكستپێهینانى هه‌وڵێكى به‌تاڵانبردنى ماڵێك له‌به‌غدا شه‌هیدبوون

الجمعة 06 كانون أول 2019 - 18:43

ئه‌فسه‌ر وپۆلیسێك له‌كاتى شكستپێهینانى هه‌وڵێكى به‌تاڵانبردنى ماڵێك له‌به‌غدا شه‌هیدبوون

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مرۆ هه‌ینى شه‌هیدبوونى ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى رائید له‌گه‌ڵ پۆلیسێك له‌كاتى شكستپێهێنانى هه‌وڵى به‌تاڵانبردنى ماڵێك له‌ناوچه‌ى غه‌زالیه‌ له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌میان پرۆسه‌یه‌كى قاره‌مانێتى ئه‌منیدا وله‌میان هه‌وڵى شكستپێهێنانى به‌تاڵانبردنى یه‌كێك له‌ماڵه‌كانى ناوچه‌ى غه‌زالیه‌ له‌رۆژئاواى به‌غدا رائید محه‌مه‌د ساڵح عه‌بدولڵا وقوسه‌ى سه‌عدون ره‌زا سه‌رۆك عه‌ریف سه‌ر به‌پێاده‌ى سێیه‌م له‌فه‌وجى دووه‌مى لیواى پێنجى فیرقه‌ى دووه‌مى پۆلیسى فیدراڵى شه‌هید بوونه‌ له‌میان پێكدادانێك له‌م رووداوه‌دا".