"اه‌ع"ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌میان وتارى هه‌ینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 06 كانون أول 2019 - 12:37

"اه‌ع"ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌میان وتارى هه‌ینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌میان وتارى هه‌ینى بڵاوده‌كاته‌وه‌ .
ئه‌مه‌یش ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ودلۆڤان 
به‌دڵنیاییه‌وه‌ خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌گه‌ر ته‌شه‌نه‌ بكات وزۆربه‌ى چینه‌ جیاجیاكان بگرێته‌وه‌ ده‌بێته‌ رێكارێكى كارا بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له‌پێناو ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ له‌به‌ڕێوبردنى وڵاتدا،
به‌ڵام مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ په‌نا به‌برێته‌ به‌ر كرده‌وه‌ى توندوتیژى وپشێوى وتێكدان ،چونكه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ ناڕه‌وا ونایاساییه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى دژه‌وارى ده‌بێت له‌جوڵانه‌وه‌ى چاكسازى كه‌به‌ره‌ به‌ره‌ پاڵپشتییه‌كانى ئه‌و رێره‌وه‌ سنووردار ده‌كات ،بۆیه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى خوێنى ئازیزانمان رژان له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجه‌ ره‌واكانى ،ده‌بێت وریا وهۆشیار بن له‌وه‌ى هه‌ل به‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌چاكسازییان ناوێـت ورێگرى بكه‌ن له‌وه‌ى ئامانجه‌كانیان بپێكن.
پاراستنى ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كرده‌وه‌ى توندوتیژى وپیشێوى بایه‌خێكى زۆرى هه‌یه‌ ،وبه‌رپرسیارێتییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى هه‌مووان ،بۆیه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ركى پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و ده‌رفه‌ت ده‌ڕخسێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئازادى داواكارییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو،به‌هه‌مان شێوه‌ییش ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خودى خۆپیشانده‌ران به‌وه‌ى رێگه‌ نه‌ده‌ن تێكده‌ران ئه‌م ناونیشانه‌ قۆرخ بكه‌ن ودزه‌ بكه‌نه‌ ریزى خۆپیشانده‌ران وده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان یاخود موڵكى گشتى وتایبه‌ت وزیان به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن.
پاڵپشتى ورێزگرتن له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وپته‌وكردنى وره‌یان وهاندانیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن له‌پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى به‌پێ خواسته‌كان ئه‌ركى هه‌مووانه‌،بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌ خۆیان به‌پشێوى وتێكدانى ره‌وشى گشتى به‌دوور بگرن، 
چونكه‌ هه‌مووان ئه‌وه‌یان تێبینى كرد كه‌چى به‌و ناوچانه‌ هات كاتێك هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانى به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن له‌م باره‌یه‌وه‌،تا پیاوانى هۆزه‌كان به‌ئه‌ركێكى گه‌وره‌ هه‌ستان له‌پاراستنى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى ورێگاگرتن له‌پشێوى وتیكدان،بۆیه‌ جێى سوپاس وپێزانینى ئێمه‌دان له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ ،به‌ڵام ده‌بێت كار بكرێت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌میان وه‌رگرتنى به‌رپرسیارێتى پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ وپارێزگاریكردن له‌دام وده‌زگاكانى حكومه‌ت وموڵكى هاوڵاتیان له‌ده‌ستدرێژییه‌كانى تێكده‌ران ،له‌گه‌ڵ پابه‌ندى به‌ره‌فتارى پیشه‌یی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێره‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانى هه‌فته‌كانى ڕابردوو دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.
ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كانى رۆژانى رابردوو ده‌كه‌ین له‌خوێن ڕشتن بێ تاوانان وزیان گه‌یاندن به‌موڵكى تایبه‌ت وده‌زگا گشتییه‌كان،داوایش زه‌ره‌مه‌ندان ده‌كه‌ین رێكارى یاسایی بگرنه‌ به‌ر بۆ داواكردنى مافه‌كانیان،وداواكاریین ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان لێپرسینه‌وه‌ وسزاى هه‌موو تاوانباران بده‌ن له‌هه‌رلایه‌ك بن به‌پێ رێكاره‌كانى یاسا.
لێره‌ دووباره‌ هۆشدارى ده‌ده‌ین له‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت وڵات تێكبده‌ن وهه‌وڵى قۆرخكردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن كه‌داواى چاكسازى ده‌كه‌ن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى چه‌ند ئامانجێكى دیاریكراو كه‌به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى عێراق له‌ناوده‌دات وناگونجێت له‌گه‌ڵ به‌ها ڕه‌سه‌نه‌كان 
جارێكى تر ئاماژه‌ به‌دووپاتكردنه‌وه‌كه‌ى ڕابردووى مه‌رجعیه‌تى ئاینى ده‌كه‌ین كه‌هى هه‌موو عێراقییه‌كان به‌بێ جیاواز نێوان پێكهاته‌ وبیروباوه‌ریه‌كانیان ،وبه‌وپه‌ڕى توانایشیه‌وه‌ كار ده‌كات بۆ دابینكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانیان ،هه‌روه‌ها نابێت ناونیشانه‌كه‌ى به‌كاربێت له‌لایه‌ن گروپه‌ به‌شداربووه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان كه‌داواى چاكسازى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژمار نه‌كرێت به‌سه‌ر لایه‌نێك به‌بێ لایه‌نێكى تر.
له‌كۆتاییدا هیوادارین سه‌رۆكى حكومه‌تى نوێ وئه‌ندامانى له‌میان ماوه‌ى ده‌ستوورى دیارى بكرێـن وبه‌پێ خواستى هاوڵاتیان بێت دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى ،مه‌رجعیه‌تى ئاینیش نابێته‌ به‌شێك له‌ باسه‌ دا وبه‌هیچ شێوه‌یه‌كیش هیچ رۆڵێكى نابێت له‌م بابه‌ته‌وه‌.