بووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى سه‌ر به‌"دیوانى حوسبه‌ى"تیرۆرستان له‌ئه‌نبار

الخميس 05 كانون أول 2019 - 12:44

بووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى سه‌ر به‌"دیوانى حوسبه‌ى"تیرۆرستان له‌ئه‌نبار

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
یه‌كه‌كانى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،شانه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌پارێزگاى ئه‌نبار بووچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌4چه‌ته‌ى تیرۆرستى .
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"یه‌كه‌كانى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى سه‌ربه‌فیرقه‌ى حه‌وت وبه‌هاوكارى هه‌واڵگیرى لیواى 29 توانیویانه‌ شانه‌یه‌كى تیرۆرستى بووچه‌ڵكه‌نه‌وه‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌چوار تیرۆرست وله‌(دیوانى حوسبه‌ى)تیرۆرستان كاریان كردووه‌ له‌ناوچه‌ى شامیه‌ى ئه‌نبار".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"تیرۆرستان داواكراوى دادگان به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆر".