بۆ یه‌كه‌م جار دواى 20 ساڵ یه‌ك ملیۆن دۆنم مه‌ره‌زه‌ له‌عێراق چێندرا

الخميس 05 كانون أول 2019 - 16:47

بۆ یه‌كه‌م جار دواى 20 ساڵ یه‌ك ملیۆن دۆنم مه‌ره‌زه‌ له‌عێراق چێندرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ،چاندنى رووبه‌ره‌كانى به‌روبوومى دانه‌وێڵه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌،یه‌ك ملیۆن دۆنم بووه‌ ئه‌مه‌یش له‌ماوه‌ى 20ساڵى ڕابردوو تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌.
حه‌مید نایف وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌كانى درۆینه‌ى به‌رووبوومى دانه‌وێله‌ كه‌یه‌كێكه‌ له‌به‌رووبوومه‌ ستراتیژیه‌ گرنگه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"ساڵى پار چاندنى ئه‌م به‌رووبوومه‌ ته‌نها 5هه‌زار دۆنم بووه‌ كه‌چى له‌ئه‌مساڵدا له‌میان پلانى كشتوكاڵى رووبه‌ره‌ كشتوكاڵییه‌كان گه‌یشتۆته‌ 700هه‌زار دۆنم".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "رووبه‌رێكى زیاده‌ڕه‌وى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه‌ كێڵراوه‌ به‌مه‌یش رووبه‌رى كێڵاوه‌كان ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن دۆنم "دووپاتیشیكرده‌وه‌"قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى به‌رووبوومى دانه‌وێڵه‌ بۆ ئه‌مساڵ فراوانه‌ وتاوه‌كو ئێستا له‌ماوه‌ى 20ساڵدا به‌م ئاسته‌ نه‌بووه‌".