ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پێوه‌ره‌ به‌كارهێنراوه‌كان له‌نووسینى راپۆرتى لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 20:13

 ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پێوه‌ره‌ به‌كارهێنراوه‌كان له‌نووسینى راپۆرتى لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌و پێوه‌رانه‌ى خسته‌ڕوو كه‌لیژنه‌ سه‌ربازییه‌كان په‌یڕه‌ویان كردووه‌ له‌نووسینى راپۆرتى كۆتایی له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى ئه‌مداوییه‌ى پارێزگاى زیقار.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى جیاجیا له‌په‌رله‌مان هه‌ن وچه‌ند لیژنه‌یه‌كى تر له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ وهه‌روه‌ها له‌سه‌رۆكى وه‌زیرانیش هه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى زیقار".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه‌لیژنه‌كان په‌یڕه‌ویان كردووه‌ قسه‌كردنى ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بووه‌ چ لایه‌نى ئه‌منى بێت یان جه‌ماوه‌رى له‌خۆپیشانده‌ران یاخود هۆزه‌كان وكه‌سوكارى شه‌هیدانیش".
شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى سه‌ربازى ڕاسپێردراو به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى زیقار به‌ڵێنى دا هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى كه‌روویاندا بۆ راى گشتى بخاته‌ڕوو.
فه‌ریق روكن خالد حمود جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ راوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ (اه‌ع)رایگه‌یاندبوو:لیژنه‌كه‌ ڕاپۆرتێكى كۆتایی ده‌نووسێت وله‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خرێته‌ڕوو دواى گوێ گرتن له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان"
حمود وتیشى"لیژنه‌كه‌ گوێ له‌وته‌كانى ئه‌فسه‌ره‌كان بووه‌ وبه‌ڕاشكاوى كار ده‌كات وسه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاكه‌ بۆ  ڕاى گشتى ده‌خاته‌ڕوو"دووپاتیشیكرده‌وه‌"رۆڵى راگه‌یاندن گرنگه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان به‌بێ هیچ چه‌واشه‌كارییه‌ك"