مالیكى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگى وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى تاوتوێ كرد

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 14:29

 مالیكى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگى وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى تاوتوێ كرد

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نوێى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق هه‌ماهه‌نگى وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى تاوتوێ كرد .
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"مالیكى له‌میان پێشوازیكردنى له‌مارتن هوس باڵیۆزى نوێى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق به‌خێرهاتنى باڵیۆزى كردووه‌ وهیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌ئه‌ركه‌ نوێكه‌ى وه‌كو باڵیۆزى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌به‌غدا"، جه‌ختیشى له‌"پێویستى هه‌ماهه‌نگى زیاتر وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتییه‌كه‌ كرده‌وه‌". 
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌و قه‌یرانه‌ى له‌ئێستادا رووبه‌رووى عێراق بۆته‌وه‌ دریژه‌پێده‌رى قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه‌یه‌"، به‌گرنگیشى زانى"یه‌كێتى ئه‌وروپا رۆڵى سیاسی هه‌بێت له‌باره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
مالیكى وتیشى"هیزه‌ نیشتمانى وجه‌ماوه‌رییه‌كان سوورن له‌سه‌ر هه‌نگاونان له‌باره‌ى ناوڵینانى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێ جێ ڕه‌زامه‌ندى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى بێت وبه‌پێ راسپارده‌كانى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بێت له‌پێناو په‌له‌كردن له‌به‌جێ گه‌یاندنى چاكسازییه‌ خواسته‌كان".
لاى خۆیه‌وه‌ هۆس باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه‌"یه‌كێتى ئه‌وروپا پاڵپشتى عێراق ده‌كات له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى سیاسى وئابوورى وكاركردن بۆ جێ به‌جێ كردنى داخوازییه‌كانى گه‌لى عێراق".