كاره‌با پلانى وه‌رزى زستانه‌ى بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 10:20

 كاره‌با پلانى وه‌رزى زستانه‌ى بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پلانى بۆ وه‌رزى زستان خسته‌ڕوو،دووپاتیشیكرده‌وه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ومه‌شقپێكردنى هه‌ردوو كه‌رتى دابه‌شكردن وگواستنه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌حمه‌د موسا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند"پلانێكى خۆئاماده‌كردن بۆ وه‌رزى زستان هه‌یه‌ و،بریتییه‌ له‌پلانێكى خێرا ومام ناوه‌ندى بۆ ئاماده‌كردن ومه‌شقپێكردن به‌هه‌ردوو كه‌رتى دابه‌شكردن وگواستنه‌وه‌".
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه‌ بوودجه‌یه‌كى خێرا به‌بڕى یه‌ك ملیار وچوارسه‌د ملیۆن دینار ته‌رخانكردووه‌"،روونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌م بوودجه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى بوودجه‌ى ساڵانه‌یه‌ بۆ مه‌شقپێكردنى كه‌رتى دابه‌شكردن،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م پلانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى پێنجى 2020 كۆتایی دێت"
موسا ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هه‌ڵمه‌تێك به‌رپاكراوه‌ بۆ لابردنى زیاده‌ڕه‌وییه‌كانى سه‌ر هێڵه‌كانى كاره‌با وگۆڕینى تۆڕه‌كان به‌هێڵه‌ توندوتۆڵه‌كان".