سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 15:21

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق

 به‌غداد-اه‌ع

 
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق عەلا موسی.
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"سەرەتای دیدارەکە باڵیۆزی میسر نامەیەکی لە سەرۆکی وڵاتەکەی عەبدولفەتاح سیسی گەیاندە سەرۆک بەرھەم و تێدا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕیوە".
 
هه‌ر له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌"لە میانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە کاری ھاوبەش بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات،ھاوکات تاوتوێی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان و پێویستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا کرا".