لیژنه‌ى سه‌ربازى به‌ڵێن ده‌دات كه‌ سه‌رجه‌م رووداوه‌كانى زیقار بۆ ڕاى گشتى بڵاوبكاته‌وه‌

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 14:49

لیژنه‌ى سه‌ربازى به‌ڵێن ده‌دات كه‌ سه‌رجه‌م رووداوه‌كانى زیقار بۆ ڕاى گشتى بڵاوبكاته‌وه‌

 زیقار-اه‌ع

لیژنه‌ى سه‌ربازى ڕاسپێردراو به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى زیقار به‌ڵێنى دا هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى كه‌روویاندا بۆ راى گشتى بخاته‌ڕوو.
فه‌ریق روكن خالد حمود جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ راوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ (اه‌ع)رایگه‌یاند:لیژنه‌كه‌ ڕاپۆرتێكى كۆتایی ده‌نووسێت وله‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خرێته‌ڕوو دواى گوێ گرتن له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان".
حمود وتیشى"لیژنه‌كه‌ گوێ له‌وته‌كانى ئه‌فسه‌ره‌كان بووه‌ وبه‌ڕاشكاوى كار ده‌كات وسه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاكه‌ بۆ  ڕاى گشتى ده‌خاته‌ڕوو"دووپاتیشیكرده‌وه‌"رۆڵى راگه‌یاندن گرنگه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان به‌بێ هیچ چه‌واشه‌كارییه‌ك".