له‌ باشورى حه‌زه‌ر ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى پێش وه‌خت بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ئه‌نجام درا

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 09:39

له‌ باشورى حه‌زه‌ر ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى پێش وه‌خت بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ئه‌نجام درا
 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى نه‌ینه‌وا ئۆپراسێنێكى ئه‌منى پێش وه‌خته‌ى له‌ باشورى شارى حه‌زه‌ر له‌ نه‌ینه‌وا به‌مه‌به‌ستى ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ئه‌نجام دا.
 
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌ بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى نه‌ینه‌وا  ده‌ستى كرد به‌ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى پێش وه‌خت له‌ شارى حه‌زه‌ر".
 
خه‌فاجى وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ ،ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ ئه‌نجامى زانیاریه‌ هه‌واڵگیرى ورد ئه‌نجامدرا فیرقه‌ى 20 و 15 به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حه‌شدى حه‌زه‌ر و حه‌شدى عه‌شایه‌رى ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ئامانجه‌كانى به‌ته‌واوه‌تى بپێكێت".