فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار:هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌یه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران

الثلاثاء 03 كانون أول 2019 - 15:55

فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار:هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌یه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران
زیقار-اه‌ع
 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ عه‌مید رێسان ئیبراهیمى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوو پارێزگاكه‌ به‌هێچ شێوه‌یه‌ك رووداوى توندوتیژى و سوتان وپێشێلكارى تێدا رووى نه‌داوه‌.
 
ئیبراهیمى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند" پارێزگاى زیقار له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا به‌هێچ شێوه‌یه‌ك رووداوى توندوتیژى و سوتان وپێشێلكارى تێدا رووى نه‌داوه‌"، روونیشى كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌یه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران".
 
ئیبراهیمى جه‌ختى كرده‌وه‌" به‌رده‌وامین له‌ په‌یوه‌ندى كردن به‌ هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان و ڕاگه‌یاندنكاران بۆ هێور كردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌".