سه‌رۆك كۆمار به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌ سائیرون وه‌رده‌گرێت كه‌ سازش لە مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

الثلاثاء 03 كانون أول 2019 - 15:02

سه‌رۆك كۆمار به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌ سائیرون وه‌رده‌گرێت كه‌ سازش لە مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
هاوپەیمانی سائیرون نامەیەکی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و تیایدا ئەوە خراوەتەڕو، هاوپەیمانی سائیرون سازش لە مافی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، کە بەپێی دەستور وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی مافی ئەوەی هەیە کاندید پێشکەشی سەرۆک کۆمار بکات.
 
هاوپەیمانی سائیرون له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ئاماژەی بەوەکردوە" گەل مافی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان هەیە، "ئەو کاندیدەی دڵخوازی گەل بێت دەبێتە کاندیدی ئێمەش".
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌"هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتار سادق سلێتى جێگرى سه‌رۆكى هاوه‌په‌یمانى سائیرون و حمه‌دالله ریكابى وته‌بێژى فه‌رمى سائیرون به‌ سه‌رۆك كۆماریان ڕاگه‌یاند گه‌ل گه‌وره‌ترین كوتله‌یه‌ و بژارده‌كانى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز هه‌مان بژارده‌ى هاوپه‌یمانى سائیرونه‌".