سائیرۆن:سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن شه‌قامى عێراقیه‌وه‌ دیارى ده‌كرێت

الثلاثاء 03 كانون أول 2019 - 10:02

سائیرۆن:سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن شه‌قامى عێراقیه‌وه‌ دیارى ده‌كرێت

 بەغدا-اەع

ھاوپەیمانی سائیرون،ئەمڕۆ سێشەممە،پشتگیری خۆی بۆ ئەو کەسەی لەلایەن گەلی عێراقەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ھەڵدەبژیرێت دووپاتکردەوە.
 
عەلا روبێعی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائیرون لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە (اەع) ڕایگەیاند:"ھاوپەیمانی سائیرون بەشداری حکومەتی داھاتوو ناکات ئەگەر سەرۆک وەزیرانی داھاتوو لەلایەن شەقامی عێراقییەوە دیاری نەکرێت".
 
روبێعی وتیشی،"ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لەلایەن گەلی عێراقەوە دیاری دەکرێت وھاوپەیمانێتییەکە هيچ ڕۆڵێکی نابێت لەدیاریکردنی پاڵێوراوەکە"،دووپاتیشیکردەوە"ھاوپەیمانێتییەکە پشتگیری پاڵێوراوی گەل دەکات