ئێمزا كردنى رێكه‌وتنێكى یاسایى له‌نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن

الثلاثاء 03 كانون أول 2019 - 11:55

ئێمزا كردنى رێكه‌وتنێكى یاسایى له‌نێوان عێراق و ئه‌رده‌ن
بەغدا-اەع
 
وەزارەتی داد ئەمڕۆ سێشەممە،یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ھاوبەش لەگەڵ ھاوتا ئەردنییەکەی لەبواری گواستنەوەی تاوانباران بەسزای دژە ئازادی،چگە لەتاوانبارانی کەیسی تێرۆر.
 
سائر جبوری وتەبێژی فەرمی وەزارەتی داد لەڕاگەیەندراوێکدا کەکۆپییەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"فاروق ئەمین شوانی وەزیری داد لەسەر لایەنی عێراقی،وبەسام تەلھونی وەزیری دادی ئەردنی لەسەر لایەنی ئەردنی یاداشتننامەیەکی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیان واژۆ کردووە"،ئاماژەیشی بەوەدا"واژۆکردنی یاداشتنامەکە لەدوای چەند دیدارێک ھات لەڕێگای لیژنە پسپۆرییەکانی نێوان ھەردوو وەزارەت وەکو ئامادەکارییەک بۆ واژۆکردنی"،
 
جبوری وتیشی،"یاداشننامەی لێکتێگەیشتن ڕەچاوی یاسا وڕێساکانی ھەردوو وڵاتی کردووە،بەو پێیەی خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دۆست بگەیەنن"، ڕوونیشیکردەوە"ئەم بڕیارە تاوانبارانی کەیسی تیرۆر ناگرێتەوە ،بەڵکو نێوان ھەردوو وڵات بەھاوشێوەیی مامەڵەیان لەگەڵا دەکرێت ولەڕۆژانی داھاتوویشدا جێ بەجێ دەکرێن".