پارێزگاى موسه‌ننا پشووى قوتابخانه‌كانى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ڕاگه‌یاند

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 22:26

 پارێزگاى موسه‌ننا پشووى قوتابخانه‌كانى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ڕاگه‌یاند

 موسه‌ننا - اه‌ع

پارێزگاى موسه‌ننا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پشووى له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى پارێزگاكه‌ ،بۆ رۆژانى سێشه‌ممه‌ وچوارشه‌ممه‌ وپێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو ڕاگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌نفى جوده‌ پارێزگارى موسه‌ننا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"بڕیارى پشوو له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى پارێزگاكه‌ بۆ به‌ته‌نها ڕۆژانى سێشه‌ممه‌ وچوارشه‌ممه‌ وپێنجشه‌ممه‌ دراوه‌".