نه‌وت پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕاده‌ستكردنى 250هه‌زار به‌رمیل دووپاتده‌كاته‌وه‌

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 19:35

نه‌وت پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕاده‌ستكردنى 250هه‌زار به‌رمیل دووپاتده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق پابه‌نده‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان به‌پێ بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زارى رێكخراوى ئۆپیك.
عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"عێراق پابه‌نده‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌پێ بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زارى ڕێكخراوى ئۆپیك وهاوپه‌یمانه‌كانى"،روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ هاوسه‌نگى بۆ بازاڕى نه‌وت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ".
ئاماژه‌یشى دا "زیاده‌ڕه‌وى هه‌یه‌ ووڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت هه‌وڵى له‌خۆگرتنى ده‌ده‌ن،ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگى وپاڵشتى كردنى نرخه‌كان له‌بازاڕه‌ جیهانییه‌كان".
له‌سه‌ر پرسێكى په‌یوه‌ندیداریشدا جیهاد دووپاتیكرده‌وه‌"هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده‌ به‌ڕاده‌ستكردنى 250هه‌زار به‌رمیل ئه‌مه‌یش پاڵپشتى بوودجه‌ى فیدڕاڵى ده‌كات وداهاتى زیاتر دابین ده‌كات كه‌ كه‌مبوونى گرفتى له‌داهاتى بوودجه‌ دروست ده‌كرد".