هاوپه‌یمانى فه‌تح مه‌رجه‌كانى په‌سه‌ند كردنى سه‌رۆكى وه‌زیرانى داهاتوو دیاریده‌كات

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 17:17

هاوپه‌یمانى فه‌تح مه‌رجه‌كانى په‌سه‌ند كردنى سه‌رۆكى وه‌زیرانى داهاتوو دیاریده‌كات

 

 
 
 
به‌غدا - اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،مه‌رجه‌كانى بۆ په‌سه‌ند كردنى سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو خسته‌ڕوو،ره‌تیشیكرده‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ پاڵێوراوێك بۆ ئه‌م پۆسته‌ دیارى كرابێت.
حامد موسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لێدوانێكى بۆ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "هاوپه‌یمانى فه‌تح چه‌ند مه‌رجێكى داناوه‌ بۆ په‌سه‌ند كردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،گرنگترینیان په‌سه‌ندكراو بێت له‌لایه‌ن مه‌رجعیه‌ت وگه‌له‌وه‌ وسه‌ربه‌خۆ بێت وسه‌ر به‌هیچ حیزبێك نه‌بێت ولایه‌نگیرى ته‌واوى به‌ته‌نها بۆ عێراق بێت".
موسه‌وى وتیشى"یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تح پاڵێوراوى نوێ بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌تاوانى گه‌نده‌ڵى یان ده‌ستپاكى له‌سه‌ریان بێت یان لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌رى بیانگرێته‌وه‌،وتواناى به‌رێوبردن وسه‌ركردایه‌تى هه‌بێت وخۆى پابه‌ند بكات به‌به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازى راسته‌قینه‌ داواكارى مه‌رجعیه‌ت وگه‌ل جێ به‌جێ بكات له‌سایه‌ى واده‌یه‌كى زه‌مه‌نى دیاریكراو ،هه‌روه‌ها ده‌بێت هیچ پۆستێكى سیاسی نه‌بێت چ له‌ئێستادا یان له‌رابردوو وهه‌ڵگرى دوو ره‌گه‌زنامه‌ نه‌بێت،وهاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى وباوه‌ڕى به‌یه‌كڕیزى عێراق هه‌بێت".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانى فه‌تح پێشوازى به‌خۆپاڵاوتنى هه‌مووان ده‌كات وتاوه‌كو ئێستاش هیچ پاڵێوراوێكى نییه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران".