پلاندانان ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى تاوتوێ ده‌كات

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 16:01

  پلاندانان ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى تاوتوێ ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاماده‌كارییه‌كانى تایبه‌ت به‌ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى تاوتوێ كرد 
وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"نورى سه‌باح دلێمى وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى دیدارێكى فراوان كردووه‌ كه‌راژه‌ى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى پلاندانان ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت ورێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ئاماده‌ى بوون؛بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى نیشتمانى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى بۆ نیشته‌جێبوونه‌كان له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو 2020".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دلێمى روونیكردۆته‌وه‌ "مه‌شقپێكراوه‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو چه‌ند ئه‌زموونێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر سه‌رژمێرى له‌پارێزگاكانى (به‌سڕه‌ و،به‌غدا و،هه‌رێمى كوردستان)پاشان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌میان ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌سه‌رژمێرى دانیشتوان ونیشته‌جێبوونى 2020 پێشكه‌شى ده‌كات هه‌وڵى پته‌وكردنى ڕه‌وشى گه‌شه‌پێدان وخزمه‌تگوزارى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌دات".
لاى خۆیه‌وه‌ زیا عه‌واد سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى دووپاتیكرده‌وه‌"ئه‌زموونى داهاتوو ته‌واوكه‌رى ئه‌زموونه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌زگاى ناوه‌ندى سه‌رژمێرى له‌پارێزگاى ئه‌نبار ئه‌نجامى دا ،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ ده‌رچووانى ئه‌م خوولانه‌ ئاماده‌ن بۆ ئاماده‌كردن وسازكردنى خوله‌كانى ڕاهێنان ووپێشكه‌شكردنى تێبینییه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق".