سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى تاوتوێ ده‌كات

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 16:19

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى تاوتوێ ده‌كات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ جنین بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وچاكسازییه‌كان له‌وڵات تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"سه‌رۆك كۆمار پێشوازى له‌جنین بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق وهه‌ردوو باڵیۆز مارتن هۆس باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق وماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزى ڕوسیا له‌عێراق به‌جیاجیا كردووه‌".  
له‌میان دیداره‌كه‌،تاوتوێ پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وچاكسازییه‌كان له‌وڵات كراوه‌،له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شدا.
هه‌روه‌ها دواپێشهاته‌كانى سیاسی له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆره‌پانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تیش خرانه‌ به‌ر باس .