قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی گەرمیان كۆدەبێتەوە

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 14:04

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی گەرمیان كۆدەبێتەوە

 

 
 
چاودێرى-اه‌ع
 
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و تەندروستی ناوچەكە کۆبوەوەو لەبارەی کێشە و داواکاریەکانەوە گفتوگۆیان کرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شۆڕش ئیماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە كەلار و كفری و رزگاری سەردانی پرسەی ئەو شەهیدانەی كرد كە لە چەند رۆژی رابردودا لەكاتی تێكشاندنی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە كوڵەجۆ شەهید بوون.
قوباد تاڵەبانی لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ گەرمیان لەگەڵ بەرپرسانی لایەنی ئەمنی و تەندروستی ناوچەكە کۆبوەوە و رەوشی ناوچەكە تاوتوێ کران، بەتایبەتی دوای هێرشە تیرۆریستیەكەی چەند رۆژی رابردوی داعش بۆ سەر كوڵەجۆی نزیك كەلار.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی تەندروستی گەرمیان لەبارەی رەوشی خزمەتگوزاری تەندروستی و نەخۆشخانەكان گفتوگۆی کرد.