سائیرون نووسراوێك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ڕاوبۆچوونى گه‌ل له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌تدا

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 13:29

سائیرون نووسراوێك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ڕاوبۆچوونى گه‌ل له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌تدا

 

 
 
به‌غدا اه‌ع 
ستار عه‌تابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون داواى ئه‌نجامدانى ڕاپرسى جه‌ماوه‌رى كرد بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێ حكومه‌ت..
عه‌تابى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ده‌توانرێت ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكان بكرێته‌وه‌ وراپرسیه‌كى جه‌ماوه‌رى له‌شه‌قامى عێراقى بكرێت" ئاماژه‌ى به‌وه‌دا گه‌ل خۆى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵده‌بژیرێت".
عه‌تابى وتیشى "هاوپه‌یمانى سائیرون نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ له‌باره‌ى وه‌رگرتنى راوبۆچوونى گه‌ل له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكى نوێ حكومه‌ت"، داوایشى " له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌كان كرد پاڵپشتى وئاسانكارى بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانزمێكى گونجاو به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى راوبۆچوونى شه‌قامى عێراقى".