دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشت کردنی بۆ فەریق جەمیل شمەری دەرکرد

الأحد 01 كانون أول 2019 - 10:29

دەسەڵاتی دادوەری فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشت کردنی بۆ فەریق جەمیل شمەری دەرکرد

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشت کردنی بۆ فەریق جەمیل شمەری دەرکرد له‌ سه‌ر و به‌ندى كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌ زیقار.
 
سه‌نته‌رى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند" ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى دادگاى زیقار فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشت کردنی بۆ فەریق جەمیل شمەری دەرکرد".
 
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ به‌ فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى پێكهێنراوه‌ به‌مه‌به‌ستى چاو خشاندن له‌ كه‌یسى ڕوداوى خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاى زیقار.