اه‌ع رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەپێی ماددەی 76ی دەستور بڵاودەکاتەوە

الأحد 01 كانون أول 2019 - 14:59

اه‌ع رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەپێی ماددەی 76ی دەستور بڵاودەکاتەوە
به‌غداد-اه‌ع
 
اه‌ع رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەپێی ماددەی 76ی دەستور بڵاودەکاتەوە.
ئه‌مه‌ش ده‌قى مادده‌كه‌یه‌:
 
یەکەم: سەرۆک کۆمار کاندیدی ئەو فراکسیۆنە پەرلەمانیەی زۆرترین ئەندامی هەیە رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 15 رۆژدا.
 
دوەم: سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ناوی وەزیرەکان دیاریدەکات لەماوەیەکی دیاریکراودا بەمەرجێک لە 30 ڕۆژ تێپەڕ نەکات لەبەرواری راسپاردنیەوە.
 
سێیەم: ئەگەر سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نەیتوانی لەو ماوە دیاریکراوەی لە بەندی دوەمی ئەم مادەیەدا ئاماژەی پێکراوە حکومەت پێکبهێنێت، ئەوا سەرۆک کۆمار کەسێکی تر رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 15 ڕۆژدا.
 
چوارەم: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو ناوی وەزیرەکان و بەرنامەی حکومەت دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، پاش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی ڕەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکە بە یەکەی وەزیرەکان و بەرنامەی حکومەت، ئەوە مانای ئەوەیە متمانە دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران.
 
پێنجەم: ئەگەر متمانە نەدرا بە حکومەت، ئەوا لەماوەی 15 رۆژدا سەرۆک کۆمار کەسێکی تر رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

اخبار العراق