حه‌لبوسى ڕێنمایى ده‌دات به‌لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایش بۆ ڕۆشتن بۆ هه‌ردوو پارێزگاى زیقار و نه‌جه‌ف

الأحد 01 كانون أول 2019 - 14:44

حه‌لبوسى ڕێنمایى ده‌دات به‌لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایش بۆ ڕۆشتن بۆ هه‌ردوو پارێزگاى زیقار و نه‌جه‌ف
به‌غداد-اه‌ع
 
مه‌حمه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێنمایى ده‌دات به‌ لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایشى په‌رله‌مانى بۆ ڕۆشتن بۆ هه‌ردوو پارێزگاى زیقار و نه‌جه‌ف به‌مه‌به‌ستى دانانى پلانێكى ئه‌منى بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران.
له‌به‌یانامه‌یه‌كى فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌"حه‌لبوسى له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان فه‌رمانى به‌ لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایش كرد كه‌ به‌زووترین كات سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌ف و زیقار بكه‌ن".
 
له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌" حه‌لبوسى رێنمایى به‌ لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایشى په‌رله‌مانى دا كه‌ به‌شدار بن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هۆزه‌كان بۆ دانانى پلانێكى ئه‌منى تۆكمه‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگاى نه‌جه‌ف و زیقار به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆپیشانده‌ران".
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هه‌ردوو پارێزگاكه‌ چه‌ندین ڕووداوى خۆێناوى له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕووى داوه‌ بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى ده‌یان كه‌س وسه‌دانى دیكه‌ش بریندار بوون.