دادگا ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌رووداوه‌كانى زیقار

الجمعة 29 تشرين ثاني 2019 - 10:10

 دادگا ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌رووداوه‌كانى زیقار

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌سته‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سێ جێگرى سه‌رۆكى دادگاى زیقار پێكهێنا بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ له‌رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاكه‌.
دادوه‌ر عه‌بدولسه‌تار بێره‌قدار وته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ده‌سته‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ بكه‌ن له‌پرۆسه‌كانى كووشتنى خۆپیشانده‌ران له‌دوو ڕۆژى ڕابردوودا"
شایه‌نى باسه‌ شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،دوێنێ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانى داوه‌ به‌بانگهێشتكردنى فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌مه‌رى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌منى، بۆ تاوتوێ كردن له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاى زیقار.