سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایی دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى زیقار ونه‌جه‌فى پیرۆز

الخميس 28 تشرين ثاني 2019 - 22:25

سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایی دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى زیقار ونه‌جه‌فى پیرۆز

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى راوێژكارى سه‌ربازى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌ردوو پارێزگاى زیقار ونه‌جه‌فى پیرۆز.
ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى دا رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى دوو پارێزگاكه‌ توندوتێژى تێكه‌وته‌وه‌ وژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندارى لێكه‌وته‌وه‌ له‌نێو خۆپیشانده‌ران وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان .