فه‌رمانده‌ى گشتى بانگهێشتى سه‌رپه‌رشتیارى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان له‌زیقار ده‌كات بۆ تاوتوێ كردن

الخميس 28 تشرين ثاني 2019 - 20:50

 فه‌رمانده‌ى گشتى بانگهێشتى سه‌رپه‌رشتیارى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان له‌زیقار ده‌كات بۆ تاوتوێ كردن

 به‌غدا-اه‌ع

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،فه‌رمانى داوه‌ به‌بانگهێشتكردنى فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌مه‌رى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌منى بۆ تاوتوێ كردن له‌باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاى زیقار.
 
شانه‌كه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"بانگهێشتكردنى فه‌ریق شه‌مه‌رى له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌مڕۆ له‌پارێزگاى زیقار روویاندا"،ئاماژه‌یشى دا"بانگهێشتكردنه‌كه‌ له‌پێناو ده‌رخستنى هۆكارى رووداوه‌كان دێت".