حه‌لبوسى پێشوازی لە پارێزگاری نوێی نەینەوا دەكات

الخميس 28 تشرين ثاني 2019 - 14:09

حه‌لبوسى پێشوازی لە پارێزگاری نوێی نەینەوا دەكات

 به‌غدا-اه‌ع

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە  نەجم جبوری پارێزگاری نوێی نەینەوا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران به‌پێ راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ لەمیانی دیدارەكە  ڕایگەیاندوه‌" كاتی ئەوە هاتووە دەستبكرێت بە كاركردن بۆ سەقامگیری نەینەوا و دوبارە ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی ژێرخان تا ئاوارەكان بگەرێنەوە ناوچەكانیان و كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەبوون بهێنرێت".
وتیشی نەینەوا تایبەتمەندی گەورەی لە دڵی عێراقییەكاندا هەیە ئەو كاتەی ڕوبەرووی پەلاماری تیرۆریستی بویەوە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش رۆڵەكانی عێراق یەكگرتووبوون بۆ ڕزگاركردنی و خوێنی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق تێكەڵاوبوون بۆ بەدیهێنانی سەركەوتن.
راشیگەیاند ئەو شارە ستەمێكی گەورەی لێكرا لەسەر دەستی تیرۆریستان و قێزەونترین تاوان دەرحەق بەسەرجەم پێكهاتەكان و كلتور و شارستانی مێژویی ئەنجامدرا پێویستی بە رێكخستنەوە هەیە لەرێی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ كە ناونیشانەكەی پێشكەشكردنی خزمەت گوزاری بێت بە دانیشتوانی نەینەوا كە چاوەرێی زیاترن و دوبارە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی لەرێی بنیاتنانەوەی مزگەوتی نەینەوا و منارەی حەدبا و مزگەوتی نەبی یونس، ئاماژەی بەو بەرپرسیارێتیەش كە دەكەوێتە سەرشانی هەموو لایەك لەپێش هەمویانەوە حكومەتی خۆجێیی و فیدڕاڵی و هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران كە پشتیوانی هەموو هەوڵێكە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لەرێی تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی، هیوای سەركەوتنیشی بۆ جبوری خواست لە خزمەتكردنی پارێزگای نەینەوا.
لای خۆیەوە جبوری تەئكیدی كردەوە هەموو هەولێك دەدات بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی و خزمەتكردنی دانیشتوانی نەینەوا و بەدیهێنانی سەقامگیری لەوپارێزگایە.