مەسروور بارزانی لەگەڵ چاوشئۆغڵو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن

الخميس 28 تشرين ثاني 2019 - 13:50

مەسروور بارزانی لەگەڵ چاوشئۆغڵو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن

 چاودێرى-اه‌ع

 
مەسروور بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو کۆبووەوە و پاش کەمێکی دیکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدەن.
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چاوشئۆغڵو، بڕیارە لە کاژێر 05:00ـی ئێوارە لە کۆشکی کۆماری تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.