سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى داد پسپۆرایه‌تى هاوبه‌شه‌كان تاوتوێ ده‌كات

الخميس 28 تشرين ثاني 2019 - 12:06

 سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى داد پسپۆرایه‌تى هاوبه‌شه‌كان تاوتوێ ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ فاروق ئه‌مین شوانى وه‌زیرى داد پسپۆرایه‌تییه‌ هاوبه‌شه‌كانى تاوتوێ كرد.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌كۆپییوكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادوه‌ر زه‌یدان پێشوازى له‌فاروق ئه‌مین شوانى وه‌زیرى داد وژماره‌یه‌ك به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردووه‌".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند"هه‌ردوولا هاوكارى نێوان ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ووه‌زاره‌تى داد له‌پسپۆرایه‌تییه‌ هاوبه‌شه‌كان تاوتوێ كردووه‌".