سەرۆک کۆمار لەگه‌ڵ شاندێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی داڕشتنی یاسای خانەنشینی پزیشکانى تاوتوێ كرد

الأربعاء 27 تشرين ثاني 2019 - 15:40

سەرۆک کۆمار  لەگه‌ڵ شاندێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی داڕشتنی یاسای خانەنشینی پزیشکانى تاوتوێ كرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
دكتۆر بەرھەم ساڵح  سەرۆک کۆمار  ئەمڕۆ چوار شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕاگه‌یاند "لە میانی دیدارەکەدا باس لە داڕشتنی یاسای خانەنشینی پزیشکان کرا، وەک ڕێزگرتن لەو ڕۆڵە مرۆیەی کە ئەم توێژە گرنگە پێی ھەڵدەستن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا".
 
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە بەتێر و تەسەلی باسیان لە بڕگەکانی پرۆژە یاساکە کرد.